کوردی Francais
گه‌له‌ری

 

 

 
چالاکی یه‌کان
لینکه‌کان

 

 

 

 

 

 

 

 
 
چالاکی و هه‌واڵه‌کان



.... زیاتر


26-4-2009

ئه مڕۆ گروپی  DOKU3 پێشوازیان کرد له به ڕێز کاڕۆلین تروان که راسته و خۆ له فه ره نساوه گه شتبووه هه رێمی کوردستان تا هاوکاری بکات له به ئه نجامدگه یاندنی ڤیستڤاڵی فلیمی دۆکیومانتاری له سلێمانی و دامه زراندنی ناوهندێکی کۆکردنه وه ی فلیم و کاسێت و سیدی له ناو ئه نستیتۆی کوردی-فه ره نسی له گه ڵ کۆمه ڵێک پێشنیازی تر به هاوکاری هونه رمه ندانی ناوخۆی و گروپی DoKu3 .



.... زیاتر


27-4-2009

 

سه ردانێکی چاوه ڕوان نه کراوی- ئه وین فه ره یدون-ی وێنه گر و شۆخان محمدی ی.ده رهێنه ری فلیمی حه پسه. ئه مان له DoKu1 دا به شداربوون و ئه مڕۆ په یوه ندیان کرده وه به هاوڕێیان تاڤگه و هێشوه وه تا گوێ بۆ تێبینیه کانی Baudoin بگرن – پێویسته فلیمه که تان ببینرێت به لام پێویستی به کاری لێبوردوو هه یه.



.... زیاتر


24 -4-2009

 

پارێزگاری سلێمانی-به رێز دانا آحمد مجید-پشتگیری خۆی نیشاندا بۆ ۆرکشۆپی سینه ما و ڤیستڤاڵی فلیمی پایزی 2009 که له م کاته دا خۆمانی بۆ ئاماده ده که ین. به ڕێز کاڕۆلین تڕۆان-به ڕێوفه ری ڤیستیڤاڵی سینه مایی شاری دۆڕۆنێیه له فه ره نسا-ده گاته لامان ڕۆژی یه ک شه ممه تا گروپێک دروست بکه یین بۆ به ڕێوه بردنی یه که م ڤیستڤاڵی سینه مای دۆکیومه نتاری له شاری سلێمانی.

 



.... زیاتر





.... زیاتر



ئەم چیرۆکە باس لە کورێکى گەنج دەکات کە لە چوارچێوەى ئەکادیمیایەکی تازەدا دەژى. باوانى حەرەسى هەمان جێگان، لە شەودا ، هۆڵى سەما کە هى خۆیەتى.
 زمناکۆ خۆى سەماکەرى کۆنە. لە 7 ساڵیەوە، لە کەناڵێکى تەلەفزێۆنیدا کار دەکات، هەروەها لە بغدادیش کاردەکات.



.... زیاتر



تاران ـ ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بووم، له‌به‌ر ئه‌و بوو، وه‌ ئێستا ئه‌گه‌ر قسه‌ ده‌كه‌م، دووباره‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌. له‌به‌ر رۆكسانا سابیری.

دۆست و ده‌زگیرانم. كچێكی زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ند كه‌ هه‌میشه‌ بۆ من مایه‌ی شانازی بووه‌ و هه‌یه‌. 31ی ژانوییه‌ بوو، رۆژی له‌ دایك بوونم، به‌یانی په‌یوه‌ندی گرت كه‌ بۆ جه‌ژنی له‌ دایك بوونم دێت بۆ لام، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ بچینه‌ ده‌رێ. نه‌هات ... په‌یوه‌ندیم گرت به‌ مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌. كووژابۆوه‌ هه‌تا یه‌ك دوو رۆژ نه‌مده‌زانی چی روویداوه‌. چووم بۆ ماڵه‌كه‌ی و چون كلیلی ماڵی یه‌كتریمان هه‌بوو، چوومه‌ ژوورێ به‌ڵام نه‌بوو ... دوای دوو رۆژ په‌یوه‌ندی گرت و گوتی 
 



.... زیاتر




.... زیاتر


کاتێک ئالیس ئاوری له‌ علی مۆنتێری گروپی ته‌له‌فزێۆنی سه‌لاحه‌دین دایه‌وه‌- ئه‌م وێنه‌یه‌ی بینی ..

 

ئه‌و به‌ فۆتۆشۆپ کاری له‌سه‌ر‌ وێنه‌که‌ی کردبوو به‌ جلی کوردی میللیه‌وه‌  به‌ یه‌کیک له‌ دیواره‌کانی شاره‌وه‌ هه‌ڵیواسی بوو، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ ناو کتێبێکدا داینابوو و هه‌روه‌ها له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی پۆتین داینابوو.

 



.... زیاتر


كوردسات، سه‌ته‌لایتى به‌ناوبانگى كورده‌- ئه‌مرۆ له‌ به‌رنامه‌ى رۆژێكى نوێدا نیو كاتژمێری ته‌رخان كرد بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو كوردى ده‌رهێنه‌رى فلیمی دۆكیومه‌نتارى كه‌ له‌ ڤیستڤاڵى فیگرانێوده‌وڵتى بۆ سینه‌ما له‌ ولاَتى فه‌ره‌نسا به‌شداریان كردبوو .

 



.... زیاتر


19-4-2009

گروپى ئافرەتان هاتن
ئەمرۆ گروپێکى ژنان پەیوەندى پیوەکردین: هێشوو دەرهێنەرە، تاڤگە وێنەگرە، و شیلان مۆنتێرو ئەندازیارى دەنگە.



.... زیاتر


17-4-2009
هەردوو گروپی تەلەفزیۆنە عەرەبیەکانی بەشداری وۆرکشۆپەکە- تەلفزیۆنی سەلاحەدین لەتکریت و تەلفزیۆنی ئەلغەدیر لەنەجەف- بەردەوامن لە وێنەگرتنی فیلمەکانیان لە باشوورى عێراق.
 




.... زیاتر


هەرکەس حەز دەکات زیاتر بخوێنێتەوە لەسەر ئەم باباتە با سەردانى -http://fr.news.yahoo.com/3/20090415/twl-irak-marais-secheresse-1def439_1.html- بکات کە ئاسۆسیەتد پرێس نوسیویەتى لە سایتەکەیاندا.




.... زیاتر


16-04-2009

له‌ چوارچێوه‌ى كاره‌كانى دا بۆ ئاسانكاریى بینینى كه‌لتورى نوێ، كۆمه‌ڵه‌ى DERIA په‌نجه‌ره‌یه‌كى نوێ له‌سه‌ر سینه‌ما ده‌كاته‌وه‌ بۆ هه‌مووان تا به‌فلیمى كوردی ئاشنا بن.

شه‌ممه‌ 18 نیسان له‌ كاتژمێر 18h30 http://www.polygone-etoile.com له‌ م ئه‌درێسه‌

(1, rue Massabo 13002 Marseille)

هاتن بۆ هه‌مووانه‌



.... زیاتر


وورکشۆپێک بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی



.... زیاتر


پاش کۆتایهاتنى خولی نوسینى چیرۆکى فلیمەکان بۆ دەرهێنەران کە لە لایەن بەرێز-فولڤیا ئەلبێرتى-ەوە بەرێوە چوو، هەر 7 گروپی tv یەکان و کارمەندانى گروپی Alterdocو ئەندامانى ئەنستیتۆى کوردى-فەرەنسى دانیشتنێک سازدرا لەسەر باسکردنى پرۆژەکان.



.... زیاتر



ئەنستیتۆی کوردی-فەرەنسی بەهاوکاریی رێکخراوی سینەمایی (ئەلتەردۆک ALTERDOC) ی فەرەنسی رۆژی 5/4/2009 سێیەمین وۆرکشۆپی فیلمی دۆکیومەنتاری لەشاری سلێمانی دەستپێکرد کە ماوەی 25 رۆژ دەخایەنێت.



.... زیاتر



بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی‌ فیستیڤاڵی‌ فیگرای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌وڵاتی‌ فه‌ڕه‌نسا، سێ‌
فیلمی‌ كوردی‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن.

له‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=3324



.... زیاتر


بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ى ئاره‌زووى فێربونى زمانى فه‌ره‌نسى  ئه‌که‌ن ، په‌یمانگاى کوردى-فه‌ره‌نسى له‌ رێگه‌ى چه‌ند مامۆستایه‌کى پسپۆره‌وه خولى زمانى فه‌ره‌نسى بۆ هه‌ر سێ ئاستى ده‌ستپێکه‌رو ناوه‌ندو پێشکه‌وتو  ده‌کاته‌وه‌
رۆژى 21/02/2009  یه‌که‌م  رۆژى ده‌ستپێکردنى  خوله‌که‌یه‌
شوێن: کۆڵانى ته‌نیشت ئاماده‌یى شیرینى کچان له‌سه‌ر شه‌قامى پارکى ئازادى
گه‌ره‌ک:  قازى محه‌مه‌د 110 ، کۆڵان: 12 ، خانوو 21
بۆ زانیارى زیاتر:ئه‌توانن له‌ کاتژمێر 3:00 بۆ  7:00 ئێواره‌ په‌یوه‌ندى بکه‌ن به‌
ژماره‌ ته‌له‌فونى  : 07705482620  --3271750  
          
www.kurde-francais.com

 



.... زیاتر


 

کلیکی لینکه‌که‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ پی دی ئێف



.... زیاتر


13ی كانونی یه‌كه‌م/دێسه‌مبه‌ر 2008


له‌سایه‌ی ئه‌و ریكلامه‌ ته‌لفزیۆنییه‌وه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د ئاماده‌یكردوه‌ ده‌توانن بزانن ئه‌و فیلمانه‌ چین كه‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14ی كانونی یه‌كه‌م له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی پیشانده‌درێن.

 ئایا ته‌مه‌نی 20 ساڵ خۆشترین قۆناغی ژیانه‌؟



.... زیاتر


11ی كانونی یه‌كه‌م/دێسه‌مبه‌ر 2008

 

له‌كاتێكدا مۆنتاژی ده‌نگی فیلمه‌كان به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، وێنه‌گره‌كان به‌رده‌وامن له‌كاركردن‌و له‌ناو بازاڕی سلێمانی‌و له‌سه‌نته‌ری بۆڵین چه‌ند دیدار‌و چاوپێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ لاوانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ سازكرد له‌چوارچێوه‌ی زنجیره‌ چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌ژێر ته‌وه‌ری (ئایا ته‌مه‌نی 20 ساڵ خۆشترین قۆناغی ژیانه‌؟)



.... زیاتر


http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=97688

 



.... زیاتر


10ی دێسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

ژولی عه‌دنان، وێنه‌گرێكی رۆژنامه‌یی كوردی عیراق

 

 

 



.... زیاتر


9ی دێسه‌مبه‌ر/ كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

ئه‌حمه‌د یاریده‌ی گروپی كوردستان تیڤی ده‌دات له‌كاتی مۆنتاژدا

 

راهێنراوه‌كانمان، كه‌ هه‌مووویان – جگه‌ له‌گروپی سۆلیداریتی – له‌ته‌لفزیۆنه‌كاندا كارده‌كه‌ن، له‌سه‌ر شێوازێكی وێنه‌گرتن راهاتوون كه‌ له‌ریپۆرتاژه‌وه‌ نزیكه‌، ته‌حریرێكی ده‌نگ‌و ره‌نگی خێرا، زیندوو پڕزانیاری. به‌ڵام لێره‌، له‌وۆركشۆپه‌كه‌دا، ئێمه‌ فێریانده‌كه‌ین كه‌ فیلمی دۆكیومه‌نتار به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پێویستی به‌نووسه‌ر هه‌یه‌، واته‌ بریتییه‌ له‌نووسین. ده‌رهێنه‌ری فیملی دۆكیومه‌نتار بێگومان وێنه‌ پیشانده‌دات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تێڕوانینی خۆی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو. خاویی، شیكاریی، هه‌ست‌و سۆز‌و جوانیی دیمه‌نه‌كان یان كه‌سه‌كان شوێنێكی گرنگ‌و ره‌وایان له‌فیلمه‌كه‌دا هه‌یه‌.

 

 



.... زیاتر


9ی دێسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 



.... زیاتر


7ی دیسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

ئاكۆ غه‌ریب، نیگاركێشه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌لفزیۆنی خاكه‌، یه‌كێكیشه‌ له‌پشتیوانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانمان. بانگێشتی كردین بۆ سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی كوردستان كه‌ وا بڕیاره‌ به‌مزوانه‌ له‌سلێمانی بكرێته‌وه‌.



.... زیاتر


6ی دێسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی سه‌عات 5ی ئێواره‌ ره‌شنووسی یه‌كه‌مین مۆنتاژی فیلمی گروپی راهێنراوان نمایشكران. گروپه‌كان كارێكی سه‌ختیان ئه‌نجامدا‌و هه‌مووان له‌كاتی خۆیدا كاسێتی قیلمه‌كانیان دا به‌ ئه‌حمه‌د، راهێنه‌ری مۆنتاژ‌و لێپرسراوی ئه‌و نمایشه‌. سامان، به‌ختیار‌و ئه‌حمه‌د شاشه‌ی نمایشیان له‌نێو ساڵۆنه‌كه‌ی ئه‌نیستیتۆی كوردی-فه‌ره‌نسی دا رێكخست.



.... زیاتر


5ی دیسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

هوشیار، سه‌یران (ته‌لفزیۆنی كۆمه‌ڵه‌)‌و ئالیس ره‌شنووسێكی پێش مۆنتاژ ئاماده‌ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ، سه‌رجه‌م گروپه‌كه‌مان گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر گروپه‌ به‌شداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی سه‌ره‌تایی فیلمه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن (یه‌كه‌مین مۆنتاژی ره‌مه‌كیی فیلمه‌كان)، له‌گه‌ڵ دانانی وه‌ڕگێڕان بۆ دیمه‌نه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان. رۆژی 8ی كانونی یه‌كه‌م یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌‌و راهێنراوه‌كان ئه‌و رۆژه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن‌و كارناكه‌ن.



.... زیاتر


4ی دیسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

 

كاتی مۆنتاژ هاتوه‌. به‌پێی ئه‌و شێوازه‌ی دوێنێ ئالیس‌و بۆدوا روونيانكرده‌وه‌، راهێنراوه‌كان پلانێكی مۆنتاژ ئاماده‌ده‌كه‌ن، كه‌ بۆ ئه‌وان مه‌شقێكی نوێية. به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌، له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زی چوارگۆشه‌ی بچووك رووداو‌و دیمه‌نه‌ جیاوازه‌كانی فیلمه‌كانیان ده‌نووسن‌و رێكیانده‌خه‌ن بۆ دیاریكردنی هێڵی سه‌ره‌كیی چیرۆكه‌كان.

 

گروپی ته‌لفزیۆنی خاك  له‌فیلمی (به‌رد) دا، روونیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چۆن چاره‌نووس خه‌ونه‌كانی ئاینده‌ی (سه‌رچڵ)یان تێكشكاندووه‌، ئه‌و كوڕه‌ لاوه‌ی له‌یه‌كێ له‌ كانه‌ به‌رده‌كانی نزیك شاری سلێمانی كارده‌كات. ئه‌و كاره‌ی له‌باوك‌و باپیرییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌مان پیشه‌یان هه‌بووه‌. هه‌رچه‌نده‌ كاره‌كه‌ زۆر سه‌خت‌و گرانه‌، داهاتێكی زۆر كه‌میشی هه‌یه‌. سه‌رچڵ خێزانی پێكه‌وه‌ ناوه‌‌و كچێكی هه‌یه‌. ئه‌و بڕوای به‌قه‌ده‌ر هه‌یه‌‌و پێیوایه‌ قه‌ده‌ر وایكردووه‌ ئه‌و نه‌توانێت خوێندن ته‌واوبكات‌و هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌ نه‌زانێت جگه‌ له‌ به‌ردهه‌ڵكه‌ندن له‌و كانه‌ به‌ردانه‌دا كه‌ بوونه‌ته‌ جیهانی ئه‌و.

 

 

 



.... زیاتر


3ی دیسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

ئه‌مڕۆ دوا رۆژی وێنه‌گرتن بوو بۆ گروپه‌كانی راهێنراوه‌كان. له‌كاتێكدا گروپه‌كان سه‌رگه‌رمی رێكخستن‌و چاككردنی وێنه‌‌و ده‌نگی فیلمه‌كانیان بوون، ژیان به‌ ریتمێكی ئاسایی له‌ئه‌نیستیتۆی كوردی-فه‌ره‌نسی ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌... سامان، ده‌رهێنه‌ر‌و راهێنراوی وۆركشۆپی یه‌كه‌م له‌به‌ر هه‌تاوی ئه‌م رۆژه‌ پاییزییه‌دا خه‌ریكی ره‌نگكردنی تابلۆیه‌كه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌كێشانی كرد.

 



.... زیاتر


2ی دیسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

"دواجار راهێنراوه‌كان به‌حه‌زه‌وه‌ بایه‌خ به‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن !"، ئه‌ندازیاری ده‌نگ مریه‌م شایب به‌سه‌رسامییه‌وه‌ وتی‌و به‌گه‌مه‌وه‌ وتی كه‌ وا هه‌ستده‌كات "وا پێده‌چێت هه‌موو وێنه‌گره‌كان واز له‌كاره‌كه‌یان بهێنن‌و ببن به‌ ئه‌ندازیاری ده‌نگ. ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی وێنه‌گرتن له‌ده‌ره‌وه‌ مه‌شقم پێده‌كردن كه‌ باسی بایه‌خی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و ژاوه‌ژاوی زیاده‌‌و رێكخستنی ده‌نگ له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا‌و په‌یوه‌ندیی نێوان كامێرا‌و بووم (میكرۆفۆنی ده‌ستی)‌و به‌كارهێنانی میكسه‌ری ده‌نگم بۆ ده‌كردن، هه‌موو زۆر به‌وریایی گوێیانده‌گرت‌و به‌باشی مامه‌ڵه‌ی ئامێره‌كانیان ده‌كرد."

 



.... زیاتر


1ی دیسه‌مبه‌ر/كانونی یه‌كه‌م 2008

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌ه‌مڕۆ راهێنه‌رانی وۆركشۆپه‌كه‌ چوون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پاسپۆرت‌و مانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای مانه‌وه‌. به‌راستی به‌چه‌ند رێوشوێنێكی سه‌ختدا رۆیشتین، هه‌ر له‌ چه‌ندین په‌نجه‌مۆره‌وه‌ كه‌ سه‌ری په‌نجه‌كانمانی شین كرد، تا وه‌رگرتنی خوێن بۆ پشكنین (!!!). به‌مه‌ش نیوه‌ی رۆژه‌كه‌مان به‌فیڕۆدا.

كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ سه‌نته‌ری كوردی-فه‌ره‌نسی هه‌واڵی ئه‌وه‌ سه‌رسامی كردین كه‌ گروپی ته‌لفزیۆنی كۆمه‌ڵه‌ش نیوه‌ی رۆژه‌كه‌یان له‌ده‌ستچوبوو چونكه‌ له‌كاتی وێنه‌گرتندا له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون.

 

 



.... زیاتر


30 نۆڤەمبەر/تشرینی دووەم 2008

گروپی تەلفزیۆنی خاک لە کانە بەردەکانی چیاکانی کوردستان وێنەدەگرن


دوێنێ رۆژێًکی سامناک بوو بۆ سینەماکارە-راهێنراوەکانء تیمی راهێنەرانیش. کێشەی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ زۆر بوو، هەروەها بەدحاڵییەکیش لەنێوان ئەندامانی گروپە جیاوازەکاندا هەبوو. خۆشبەختانە، ئەمڕۆ گروپی کوردستان تیڤی Kurdistan TV چەندین دیمەنی جوانیان وێنەگرتبوو.



.... زیاتر


29ی تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ری 2008

خه‌نده‌ پشتیوان، مامۆستا لاوه‌که‌ی گوندی پووشێن

فابریس هاوڕێی گروپی کوردستان تیڤی Kurdistan TV بوو بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی دۆکیومه‌نتاری (خه‌نده‌ی پووشێن). گوندی پووشێن نزیکه‌ی دوو سه‌عات له‌ئۆفیسه‌که‌مانه‌وه‌ دووره‌ له‌ناو شاری سلێمانی. خه‌نده‌ی پووشێن، خه‌نده‌ی ئه‌و خانمه‌ مامۆستا لاوه‌یه‌ که‌ فیلمه‌که‌ چیرۆکه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌.

 



.... زیاتر


 

28-11-2008

 


ئەحمەد 22 ساڵ، پاڵەوانی فیلمی دۆکیومەنتاری فوئاد یاسین لەکاتی وێنەگرتندا

ئەمڕۆ هەموو گروپەکانی راهێنراوان دەستیان بەوێنەگرتن کرد. لەنێویاندا، دەرهێنەر فوئاد یاسین کە لەرێکخراوی سۆلیدارێتی کاردەکات.
پرۆژەی فیلمە دۆکیومەنتارەکەی بریتییە لەگێڕانەوەی ژیانی ئەحمەد کە لاوێکی کوردی عیراقییەء لەشاری سلێمانی کۆمپیوتەر چاکدەکات، ژیانێکی لاوانەی ئاسایی بەسەردەبات.



.... زیاتر


له‌دووه‌مین وۆركشۆپی فیلمی دۆكیومه‌نته‌ریدا، ئه‌نستیتۆی كوردی-فه‌ره‌نسی پێشوازیی له‌شه‌ش گروپی ته‌لفزیۆن كردووه‌ كه‌ بیست‌و سێ راهێنراو له‌خۆده‌گرن له‌كورد‌و عه‌ره‌ب (عیراق‌و ئیران). هه‌ر یه‌كێك له‌و گروپانه‌ فیلمێكی دۆكیومه‌نته‌ری 15-20 ده‌قیقه‌یی له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی (ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌عیراقدا) به‌رهه‌مدێنێت.



.... زیاتر


 

 

"فیلمی دۆكیومه‌نته‌ری له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق" بریتییه‌ له‌وۆركشۆپێكی سینه‌مای دۆكیومه‌نته‌ری كه‌ ژماره‌یه‌ك لاوی سینه‌ماكاری عیراقی له‌نه‌ته‌وه‌‌و ره‌گه‌ز‌و ئایینی جیاواز تێیدا به‌شدارن. وۆركشۆپه‌كه‌ له‌شاری سلێمانی له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق رۆژی 27ی نۆڤه‌مبه‌ر/تشرینی دووه‌می 2008 ده‌ستیپێكرد.

 



.... زیاتر


باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌عیراق ژان فرانسوا ژیرۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر سه‌ردانی ئه‌نستیتۆی كوردی – فه‌ره‌نسی كرد له‌شاری سلێمانی‌و هاوكاری‌و پشتگیریی خۆی بۆ كار‌و پرۆژه‌كانی ئه‌نیستیتۆ دووپاتكرده‌وه‌.



.... زیاتر


پەیمانگەی کوردی – فەرەنسی رایدەگەیەنێت لەوەرزی نوێی چالاکییەکانیدا ئەم خولانەی لای خوارەوە سازدەکات، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداربوونی هەیە تکایە سەردانی پەیمانگەکەمان بکات بۆ وەرگرتنی زانیاریء خۆناونووسکردن:

 

تەلەفۆن: 07480412008

       07705482620         



.... زیاتر




.... زیاتر


نيوزماتيك/ رحمن غريب/ السليمانية

رقص لقمان عثمان، 32 سنة، المحكوم عليه بالإعدام، على صوت المطرب المعروف سامان عمر الذي شارك في حفلة غنائية وموسيقية داخل سجن الإصلاح الاجتماعي في السليمانية، وهو يدعو أصدقاءه الآخرين من نزلاء السجن لمواصلة الرقص، قائلا لهم "احتفلوا وكأن هذا اليوم، هو يوم الاحتفال بإطلاق سراحنا".

 



.... زیاتر


http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=9834&cat=10

.... زیاتر


کلیک لێره‌ بکه‌



.... زیاتر


جەژنى میوزیک لە فەرەنسا ساڵی 1982سەرى هەڵدا و لە بیست ساڵى ڕابردودا، ئەم روداوە تەشەنەى کرد بۆ هەموو دنیا بوه‌ته‌ جەژنێکى جیهانی.

رۆژى میوزیک یاد دەکرێتەوە لەهەموو جیهان لە  21/6�- دا ، واته‌ یه‌که‌م رۆژی هاوین بەشێوەیەک کە هەر وڵاتە بەکەلتورى تایبەتى خۆى ئەنجامى دەدات. ئەمڕۆ جەژنى میوزیک خەڵکان پێکەوە شاد دەکاتەوە و هەموان پێکه‌وه‌ لە رۆژێکدا بەشدارى ئەم جەژنە ده‌که‌ن ئێستا زیاتر لە 120 وڵات و 350 شارى جیهان ئەنجام دەدرێت. بەهاوکارى  ئەنجومەنى شارەکان، ناوەندە لێپرسراوەکان، وەزارەتى رۆشنبیرى، سەندیکاکان و شارەزا مویزیکیەکان، هونەرمەند و ئەکتەرەکان، قوتابخانە و تیپە مۆسیقاکان، پەیمانگاى مۆسیقاکان....هتد



.... زیاتر


Index .Actualité . Ecrire à l’institut . IKF contacts . Archives

 

www.kurde-francais.com
© 2007Kurde- Française Institute . All Rights Reserved.

info@kurde-francais.com

By Nabaz S. Maruf